کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیرەکانی ڕێژیمی ئێران دەست لە کار دەکێشنەوە

12:13 - 29 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: دوو وەزیری ڕێژیمی ئێران لە دروشمی تەدبیر و ئومیدی حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران بێ‌هیوا بوون و دەستیان لە کار کێشایەوە.

هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردەوە، حەسەن ڕوحانى ڕەزامەندىی خۆی لەسەر نامەى دەست لە کارکێشانەوەی هەر یەک لە "محەممەد شەریعەتمەداری" وەزیری پیشەسازی و "عەباس ئاخوندی"ڕێگا و شارسازیی دەربڕی.

 حەسەن ڕوحانی "ڕەزا ڕەحمانى" هاوکاری پیشوتری وەزیری پیشەسازی، وەک وەزیری نوێی پیشەسازی دیاری کردووە  هەروەها "محەممەد ئیسلامی" پارێزگاری مازەندەرانیشی وەک وەزیری ڕێگا و شارسازی دیاری کردووە.  

ئەو دوو وەزیرەی ڕێژیمی ئێران، مانگ پێش و لەو کاتەی کە مەجلیسی ڕێژیمی ئێران ئەو دوو وەزیرەى بۆ لێپرسینەوە بانگهێشت کرد، ناوبراون نامەى دەست لە کارکێشانەوەیان پێشکەش کرد، بەڵام ئەمجاره حەسەن ڕوحانی داواکاریی ئەو دوو وەزیرەی واژۆ کرد.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران دانیان بەوە داناوە کە بۆ دەربازبوون لە گوشارەکانی نێوخۆ و دەرەوە دەبێت لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێک بێن و کێشەکانیان بە دانوستان لەگەڵ ئامریکا و ڕۆژئاوا چارەسەر بکەن.