کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی کرێکاران و ڕەنجدەران پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژیان کرد

13:28 - 26 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرندانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، پارتی کرێکاران و ڕەنجدەران پیرۆزباییان لە حیزبی دێموکرات کرد.

له ٧٤ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی سەرکردایەتی، کادر و پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبەکەتان دەکەین.

دیارە ئەم یادە شکۆدارە لەم کاتەدا، هاوکاتە لەگەڵ بارودۆخێکی وا کە ناوچەکە لە قەیرانێکی هەرێمی و نێودەوڵەتیدایە و پێشبێنیی بشێوی و ڕووداو و گۆڕانگاریی زیاتر دەکرێت؛ بەتایبەتیش بەهۆی ناکۆکیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێمە لە پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان ئاواتەخوازین خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە کەمترین  قوربانی بە مافە ڕەواکانی خۆیان بگەن و ئازادی و ئاشتی و دێموکراسی بچەسبێت.

لەو پێناوەشدا ئومێدەوارین حیزبی دێموکرات بۆ ئەو پێشهات و ڕووداوانە، بە بەرنامە و کاری هاوبەش لەگەڵ حیزب و لایەنەکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات  لە هەموو ڕوویەکەوە ئامادە و هاوئاهەنگ لە ئاست قۆناغەکان بێت.

دووبارە بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆمان ڕادەگەیەنین و جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نێوانمان دەکەینەوە.

هەر سەرکەوتوو و سەرفراز بن