کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارلەمانی ئیسرائیل دەنگی بە مێژووی ڕەسەنی "یەهوە" دا

19:29 - 28 پووشپەڕ 2718

کورستان میدیا: پارلەمانی ئیسرائیل، یاسای یەهوودی‌بوونی ئەو وڵاتەی بە فەرمی ناسی و پەسندی کرد.

پارلەمانی ئیسرائیل پاش باسێکی زۆر لەسەر یاسای بنەڕەتیی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ پێنج‎شەممە، ٢٨ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، بڕیاری بە یەهوودی‌بوونی ئەو سەرزەوینە و ئەو حکوومەتەی دا.

بەپێی ئەو یاسایە؛ وڵاتی ئیسرائیل وڵاتی یەهوودیانە و زمانی عێبری زمانی فەرمی نووسین لەو وڵاتەیە، هەروەها ئەو یاسایە شاری ئۆرشەلیم بە پێتەختی بێ ئەملاولای ئیسرائیل دەزانێت.

پێشتر لەو وڵاتەدا بۆ نووسین لە ئیداراتی حکوومەتی و بەڵگە دەوڵەتییەکان، لە هەر دوو زمانی عێبری و عەرەبی کەڵک وەرگیراوە.

پاش بڕیاری ترامپ بە مەبەستی بەفەرمی ناسینی شاری ئۆرشەلیم وەک پێتەختی وڵاتی ئیسرائیل، سەرەڕای هەوڵە گێرەشێوێنییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ شکستهێنان بەو بڕیارە، ئەو وڵاتە قۆناغ بە قۆناغ بناغەی دەوڵەتەکەی قایمتر دەکات.