کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگای سنه لە بواری گرانیدا ڕێکۆردی شکاند

17:49 - 4 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: پارێزگای سنه لە بواری گرانی و دۆخی خراپی ئابووری، وەک یەکەمین پارێزگا لە ئاستی کوردستان و ئێراندا ناوی تۆمار کرا.

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، نرخی هەڵاوسان لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا بۆ هەر بنەماڵەیەکی ئێرانی بووەتە ٤٢.٢ لەسەد.

بەپێی ئەو ئامارە، سنه ٥٠.٨ لەسەد هەڵاوسانی هەیە و قوم بە ٣٥.٧ لەسەد، کەمترین ڕێژەی هەڵاوسانی هەیە.

مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، خانەوارەکانی پارێزگای سنه بە ڕێژەی ٤٢.٣ له‌سەدی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ (تورم نقطه به نقطه) و لە ئاستی ئەو پارێزگایەدا بە ڕێژەی ٥٢.٥ لەسەد، پلەی یەکەمی گرانییان لە ئاستی ئێراندا تۆمار کرد.

پارێزگاکانی کوردستان لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا لە بوارگەلی هەژاری، گەشەنەکردنی ئابووری و بێکاری، پلەکانی یەکەم هەتا دەهەمی ئێران بوونە.