کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگای ئیلام لەگەڵ نەبوونی ٥٦٧ کلاسی وانەوتنەوە بەرەوڕوویه

18:42 - 29 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیم لە پارێزگای ئیلام ڕایانگەیاندووە کە ئەو پارێزگایە فەزای پەروەردەی پێویستی نییە.

"محەممەدڕەزا حەیدەری"، بەڕێوەبەری گشتیی نۆژەنکردنەوە و گەشەی قوتابخانەکانی پارێزگای ئیلام لە وتووێژیک لەگەڵ هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم باسی لەوە کردووە کە ئەو پارێزگایە، پێویستی بە ٥٦٧ کلاسی وانەوتنەوەی نوێ هەیە و نەبوونی کلاسەکانی وانەوتنەوە زۆرتر قوناغی سەرەتایی خوێندن لەخۆوە دەگرێت.

هەروەها ئەو بەرپرسەی ڕێژیم، ئاماژەی بەوە کردووە کە ١٤٧٣ کلاس، واتە ٣٠ لەسەدی کلاسەکان بە هۆی پڕتووکاوی، پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە هەندێک ناوچەی ئەو پارێزگایە بە تایبەت گوندەکان، لە نێوان زیاتر لە دەیان گوند یەک قوتابخانە هەیە و قوتابیان دەبێ ڕێگەیەکی دوور ببڕن بۆ گەیشتن بە قوتابخانەکان، کە لە بواری بیناسازیش بچوکن و کلاسی پێویستیان نییە و زۆربەیان پرتووکاون.

هەروەها منداڵانی "عشایر"ی ئەو پارێزگایە لە قوتابخانە و مامۆستا بێبەشن و ئیدارەی پەروەردەی ڕێژیم لە پارێزگای ئیلام، نەیتوانیوە کێشەی مامۆستا و قوتابخانە بۆ "عشایر"ەکان چارەسەر بکات.