کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزەرانیش هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوایان مەحکووم کرد

12:07 - 20 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و قوربانیبوونی خەڵکی بێتاوان لەو هێرشەدا، کاردانەوەی زۆربەی ناوەند و ڕێکخراوەکانی بەدواوە بوو. پارێزەرانی کوردی خەڵکی سنەش ئەم هێرشەیان مەحکووم کرد.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پاش هێرشی دەوڵەتی ئەردۆغان بۆ سەر نەتەوەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و دەستدرێژی بۆ سەر خاک و خەڵکی کوردستان، زۆربەی حیزب و ڕێکخراو و ناوەندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەرانبەر بەم کردەوەیە کاردانەوەیان نیشان دا.

پارێزەرانی شاری سنەش، بە دژی ئەم هێرشە، خۆپیشاندانێکیان بەڕێوەبرد و هێرشی تورکیە و گرووپە تێرۆریستییەکانیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان وەک پێشێلکاریی ئاشکرای مافە نێونەتەوییەکان ناو برد و کردەوەکەی تورکییەیان مەحکووم کرد.

لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشدا، خەڵک بە هاتنە سەرشەقام و وتنەوەی دروشم، وێڕای مەحکوومکردنی ئەم هێرشانە، پشتیوانیی خۆیان لە خاک و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕیوە.