کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسدار سەلامی: ئامریکا غەڵەت دەکا پێبژێوی ئێمە بدات

16:02 - 28 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: جێگری فەرماندەی گشتی سپای پاسداران وتوویەتی ئامریکا غەڵەت دەکا بیر لەوە بکاتەوە پێبژێوی ئێمە بدات، ڕاست دەکا ٥٠ میلیۆن خەڵکی برسی خۆی تێر بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی یەکێک لە ناوەندە هەواڵدەرییەکان، پاسدار"حسێن سەلامی" لە ڕێوڕەسمێکدا لە گوندی "ڕوودبەست"ی مازەندەران باسی لەوە کرد ئێران تەنیا وڵاتێکە فەرشی سووری بۆ پلەدارانی هاوبەشی ئامریکایی ڕانەخستووە و هیچ بەرپرسێکی ئەو وڵاتە بۆی نییە بێتە خاکی ئێرانەوە؛ هەروەها وتیشی کە ساڵانێکە بە فشار خستنە سەر ئێران و گەمارۆدانی دەیانهەوێ ئەو ڕێژیمە ملکەچی خۆیان بکەن بەڵام ئەوە ئامریکایە کە وسار بووە و ڕاگیراوە.

بەرپرسانی باڵای ڕێژیم لە کاتی تەنگانە و زەختی زۆر بە سەریانەوە وەک نەریتی هەمیشەییان دەست دەکەن بە کەڵک وەرگرتن لە ئەدەبیاتی توند و نادیپلۆماتیک کە ئەوە نیشاندەری نەبوونی توانای ڕووبەڕووبوونەوەی درووستە.