کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاشەکشەی ڕێژیمی ئێران لە بەرانبەر نەتەوەکانی ئێراندا

13:58 - 3 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: داخوازی و ویستی نەتەوەکانی ئێران پاشەکشەی بە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران کردووە و نەتەوە غەیرەفارسەکان لەسەر مافەکانی خۆیان پێداگرن.

خوێندن و نووسین بە زمانی دایکی مافی سەرەتایی هەر مرۆڤێکە، لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئاخوندیدا، ئەو مافەیان ڕاستەوخۆ پێشێل کراوە و نەتەوە غەیرەفارسەکان ئەو مافەیان لێ زەوت کراوە.

"جەعفەر پاشایی" بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای تەورێز ڕایگەیاندووە: "هاوکات لەگەڵ کرانەوەی قوتابخانەکان لە مانگی ڕەزبەردا، زمانی تورکیش لە ژمارەیەک لە قوتابخانەکاندا دەوترێتەوە".

هاوکات ژماریەک لە نوێنەرانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران بۆ چەندمین جار داوایان لە سەرکۆماری ئەو ڕێژیمە کردووە کە خوێندن و نووسین بە زمانی دایکی لە قوتابخانەکانی سەرانسەری ئێراندا بەڕێوە بچێت.

لە ئێراندا تەنیا زمانی فارسی لە قوتابخانەکاندا دەوترێتەوە و باقیی زمانەکانی دیکە پەراوێز خراون.