کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرسی مافی مرۆف لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە پارلمانی ئورووپا باسی لەسەر کرا

11:53 - 25 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکرات بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، دیدارێکی لەگەڵ سکرتاریەتیی ئەندام پارلمانی ئورووپا پێک هێنا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەر، ''حیسام دەستپیش''، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پارلمانی ئورووپا، دیدارێکی لەگەڵ "بێرنارد گوێتا"، سکرتاریەتیی ئەندام پارلمانی ئورووپا پێک هێنا.

ئەم دیدارە بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات پێکهاتبوو.

لەم سونگەیەوە نوێنەری حیزبی دێموکرات پێشێلکارییە مرۆییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی خستە بەر باس و داوای کرد ئەم خولەی پارلمان ڕاوەستە لەسەر هەلومەرجی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بواری مافی مرۆڤدا بکات.

بۆ ئەم مەبەستە بابەتگەلێک وەک زیندانییانی سیاسی، لەسێدارەدان، کۆڵبەران و مێلیتازیزەکردنی ڕۆژهەڵات خرایە بەر باس.

لە هەمان کاتدا ڕاوەستە لەسەر دۆسیەی "زارا محەممەدی"م مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی و "محەممەد نەزەری"، زیندانیی سیاسی، کرا.

لەم چوارچێوەدا بەڵێنیی ئەوەیان دا کە لە بەرنامەکانی داهاتووی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ، ئەم بابەتانە لە بەرچاو بگیردرێت.

 هەروەها بەڵێنیی ئەوە درا کە لەو کەمپەینانەی کە بۆ گەیاندنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتدا هەیە و دێنە ئاراوە، هاوکار بن.