کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرۆژەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان لەگەڵ شکست بەرەوڕوو دەبن

17:56 - 17 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیم بەردەوام بە پیلانەکانی دەیهەوێ لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا دزە بکات بۆ ئەو مەبەسته هەموو ڕێگایەک دەگرێتە بەر.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماوەی چەند ساڵێک دەبێت تیمێکی میدیایی سەر بە  سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، دەیانهەوێ خۆیان بە لایەنگری خەڵک پێناسە بکەن.

ئەو تیمە میدیاییە لەژێر سەرپەرەستیی "محەممەد شەفیعی"، یەکێک لە مۆرە ئیتڵاعاتییەکاندا کار دەکات.

ئەو ئەندامە ئەمنییەتییەی سپای پاسداران چەندین ماڵپەڕی وەک: "کورد توودێی، نەوای ئابیدەر، ساراڵ خەبەر، بارانی نیووز، ئاربابا خەبەر، کورد پرێس و ئاڵا"ی لە ئەستۆیە و لە هەوڵدایە خۆی لە نێو خەڵکدا وەک خەڵک بناسێنێ.

ئەو پڕۆژەیەی ڕێژیمی لەوبارەدا شکستی خواردووە و لە ئێستادا ڕێژیم هێزە خۆجەییەکان لەسەر کارەکانیان دەر دەکات و لە پارێزگاکانی "تەورێز و مەشهەد" هێزی مرۆیی دێنێت که تێچوویەکی زۆر بۆ ئەو کارە تەرخان دەکات.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەردەوام لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە هەوڵی داوە هەتا دزە بکاتە نێو خەڵکی کوردستان و خەڵکی کورد بۆلای خۆی ڕابکێشێت بەڵام بەردەوام لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بووەتەوە.