کوردستان میدیا: مانگرتنی کەبوودوەند، سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، زیاتر لە ٢٥ ڕۆژی تێپەڕاند.
بەپێی هەواڵەکان و بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، پزیشکەکان دۆخی تەندروستیی کەبوودوەند بە زۆر نالەبارناو دەبەن.
ڕۆژی سێشەممە ١١ی جۆزەردان، لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی لە تارانەوە بە بنەماڵەی کەبوودوەندیان ڕاگەیاندووە کە ئەگەری ڕاوەستانی دڵی لە ئارادایە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ڕێکخراوی داکۆی لە مافی مرۆڤی کوردستان، پزیشکەکانی نەخۆشخانەی تاڵەقانی ڕاپۆرتی دۆخی تەندروستیی کەبوودوەندیان بە زیندانی ئێڤین داوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان لە یەک دوو ڕۆژی ڕابردووودا، هەموو ئەو تاقیکارییە پزیشکیانە و تاقیکاریی دڵ و تاقیکاریی ئێم ئاڕ ئای و .. کە لە کەبوودوەند گیراوە، هەموویان ئاماژە بەوە دەدەن کە دۆخی دڵی نالەبارە و ئەگەری ڕاوەستانی هەیە.
محەممەد سدیقی کەبوودوەند لە ماوەی زیاتر لە سێ حەوتووی ڕابردوودا، بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بەو بێدادییەی کە دەزگای قەزایی ڕێژیم بەنیسبەتی ئەوەوە بەڕێوەی دەبا، دەستی داوەتە مانگرتن.