کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی کوردستانییان لە ڕاسان و حیزبی دێموکرات بەردەوامە

12:29 - 28 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بۆ پشتیوانی لە حیزب و ڕاسان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی ''هەرسین''، سەر بە شاری مەریوان، بە ‌هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، بۆ جارێکی دیکە پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دووپات کردەوە و بێزاریی خۆیان لە ڕێژیمی ئێران دەربڕی.

هەروەها، ئەندامانی حیزبی دێموکرات، لە "شێوی قەڵاگا"، سەر بە شاری بانە، سەردانی گڵکۆی پیرۆزی شەهید "عەلی شەهابی"، ناسراو بە "عەلی چاوڕەش" کرد و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێکردەوە.

ڕۆڵەکانی دێموکرات بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و نووسینی دروشمگەلی: "بژی حیزبی دێموکرات" و "بژی ڕاسان"، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات ڕاگەیاند.

قارەمانانی دێموکرات لە ناوچە، گوند و شارەکانی کوردستان، بەردەوام پشتیوانیی خۆیان لە خەباتی ڕزگاریخوازانە و گیانبازانەی پێشمەرگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەردەبڕن و بە هەستی پاکی نیشتمانپەروەری، چالاکی بەڕێوەدەبەن.