کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پچڕانی کارەبا خەڵکی تووشی زیان کردووە

10:37 - 10 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: پچڕانی کارەبا لە یەکێک لە گوندەکانی شاری مەهاباددا، خەڵکی تووشی زەرەر و زیانێکی بەرچاو کردووە و بەرپرسانی پەیوەندیدار سەبارەت بە چارەسەریی ئەو کێشەیە، کەمتەرخەمی دەکەن.

پچڕانی ڕۆژانە زیاتر لە ٥ کاتژمێر کارەبای هەندێک لە گوندەکانی مەهاباد، خەڵکی خاوەن پیشەی تووشی کێشە و زەرەر و زیان کردووە.

نانەواخانەکانی گوندی "قەرەقشڵاخـ"ـی شاری مەهاباد، ناڕەزایەتییان لەمبارەوە دەربڕیوە و وتوویانە چەندین جار بەرپرسانی پێوەندیداریان لەو بابەتە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام هیچ هەوڵێکیان لەو پێناوەدا نەداوە.

پچڕانی کارەبا و کەم و زیاد کردنی لە ماوەی سێ مانگەی هاوینی ئەمساڵدا، وای کردووە کە زەرەر و زیان بە کەرەستە کارەباییەکان بگەیەنرێت.

کێشەی نەبوونی کارەبا و پچڕانی لە حاڵێکدایە کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، کارەبا هەناردەی وڵاتانی دراوسێ دەکات و لە وڵاتەکەی خۆیدا خەڵک لەگەڵ کەمیی کارەبا بەرەوڕوون.