کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پۆمپێئۆ: بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران خراپترین تێرۆریستەکانی جیهانن

15:18 - 24 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: لە ڕوانگەی بەرپرسانی ئامریکاوە، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە خراپترین تێرۆریستەکانی جیهانن.

مایک پۆمپێئۆ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، لە پرێسکۆنفڕانسێکدا، لە قەتەر، رایگەیاند: ئێمە کاتێک کە پێکەوە کار دەکەین بەهێزینین. کاتێک کێشەی هاوبەشمان هەیە ناکۆکی بە قازانجمان نییە، هەبوونی شۆرای هاوکاریی کەنداو کە یەکگرتوو بن، بۆ پێکهاتنی هاوپەیمانی ستراتێژیکیی لە ناوچەکە پێویستە.

وەزیری دەرەوەی ئامریکا، هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ دەسبەسەرکردنی شارومەندێکی ئامریکایی لە ئێراندا، وتوویەتی: کە بەرپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی "خراپترین تێرۆریستەکانی جیهانن".

پۆمپێئۆ، لە وتووێژ لەگەڵ کاناڵی " سی.بی.ئێس"، لە بەرنامەی "ڕوو لە خەڵک" ڕایگەیاند: بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، "بچووکترین رێزێک بۆ مافی مرۆڤ دانانێن و هەر بەم هۆیەوە، دەوڵەتی ئێستای ئامریکا، رێکارێکی توندی دژ بە ڕێژیمی ئێران گرتووەتە بەر".

حەوتووی ڕابردوو، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئامریکا، هەواڵی دەسبە‌سەرکردنی "مایکل وایتـ"ـی ٤٦ ساڵەی لە ئێران پشتڕاست کردەوە.

نیۆیۆرک تایمز، لە زمانی دایکی مایکل وایتەوە نووسییبووی: ئەو لە ڕێگای ئینتێرنێتەوە لەگەڵ کچێکی ئێرانی ئاشنا بووە و سێ جاریش سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، لە نیوەی هاوینی ئەمساڵەوە لە مەشهەد زیندانی کراوە.