کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پۆمپێئۆ: تەحریمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ماوەکەی بەسەر دەچێت

13:06 - 27 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: بەهۆی ڕێککەوتنی ناتەواوی ڕێژیمی ئێران، ماوەی گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماوەی یەک ساڵدا بەسەر دەچێت و ئەمە دەبێتە هۆی دەستئاوەڵایی ئێران لە چالاکییە نیزامییەکاندا.

"مایک پۆمپێئۆ"، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا، لە تویتێکدا لە لاپەڕەی تویتێریی خۆیدا نووسیویەتی کە بەهۆی ڕێککەوتنی ناتەواوی ئێران، گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر چەکوچۆڵی ڕێژیمی ئێران ماوەکەی لە یەک ساڵدا بەسەر دەچیت.

هەروەها ولاتگەلێک وەک ڕووسیە و چین دەستیان بۆ فرۆشتنەوەی چەکوچۆڵی پێشکەوتوو لە ئێراندا ئاوەڵا دەبێت.

لە لایەکی دیکەشەوە، ڕێژیمی ئێران بۆ فرۆشتنی چەکوچۆڵ بە هەر کەسێک ئازاد دەبێت.

پۆمپێئۆ هەروەها نووسیویەتی: "ئەگەر ئێوە بە دوای ئەو بابەتە بکەون و نیگەرانی کردارەکانی ئێران بن، بیری لێ بکەنەوە کە ئێران بە مووشەکگەلی پێشکەوتوو، فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان، تانک و فڕۆکەکان چ دەکات".

ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە شۆرای تەناهی دەبێت ماوەی گەمارۆکان درێژتر بکاتەوە.