کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیلانەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ پەرەپێدانی دەسەڵاتی خۆی لە عێراقدا درێژەی هەیە

19:49 - 22 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران بە جێگیرکردنی تیمی تێرۆریستی لە وڵاتی عێراقدا، دەیهەوێت دەنگی ڕەخنەگران و دژبەرانی خۆی لەو وڵاتەدا کپ بکات و پەرە بە دەسەڵاتی خۆی بدات.

ڕۆژنامەی بریتانیایی "دیلی تێلێگراف" ئاشکرای کرد کە بە فەرمانی "قاسم سلێمانی"، فەرماندەی هێزی قودسی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، بۆ بێدەنگکردنی ڕخنەگران و دژبەرانی بەرپرسانی ڕێژیم، لە وڵاتی عێراقدا تیمی تێرۆر جێگیر کراوە.

ڕێژیمی ئێران بە بەکارهێنانی ئەو تیمە تێرۆریستییانە دەیهەوێت کە دەوڵەتی عێراق لەوە بترسێنێت کە هەوڵ نەدات دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتەدا کەم بکاتەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو تیمانەی کە بە فەرمانی "قاسم سلێمانی" لە وڵاتی عێراقدا جێگیر کراون تا ترسی دژبەرانی ڕێژیمی ئێرانی لە وڵاتی عێراقی لێبکەوێتەوە.

دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردوو لە وڵاتی عێراقدا و دوای سەرنەکەوتنی ئەو بەربژێرانەی کە پاڵپشتیی ڕێژیمی ئێرانیان لەگەڵ بوو و هەروەها شکستی ئەو ڕێژیمە لە پەرەپێدانی دەسەڵاتی خۆی لە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ لە عێراقدا، ئەم تیمە تێرۆریستییانە لەو وڵاتەدا جێگیر کران.