کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگە خاوەنداریەتی لە خاکی کوردستان دەکات

12:20 - 27 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: لە چیاکانی کوردستان کە پشتیوانی هەمیشەیی شۆڕشی نەتەوەی کوردن، پۆلێک لە لاوانی بە هەستی کوردستان چەکی شەرەف و پارێزگاریی لە خاکی کوردستانیان کردە شان.

هەواڵنیری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەر لە کەشوهەوایەکی پاییزیدا، دورەی ٢٣٩ی سەرەتایی پێشمەرگە لە چیاکانی کوردستان بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا، بەشێک لە ئەندامانی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات، فەرماندە نیزامییەکان، کادر، پێشمەرگە و میوانان بەشدار بوون.

سەرەتای ئەوە ڕێوڕسمەکه بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان بەڕێوە چوو.

دواتر "محەمەدساڵح قادری" بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

دوای وتەکانی "قادری" بەشداربوویەکی دەورە بە ناوی "ئاسۆ" پەخشانێکی لە ژێر ناوی "گەڕانەوە" پێشکەش کرد.

پاشان "بوداغ بوداغی" یەکێک لە مامۆستایانی فێرگەوە ڕاپۆرتی  پەروەردەی خوێندەوە.

دوای ئەو ڕاپۆرتە، بەشداربوویەکی دەورە بە ناوی "سەرباز" گۆرانییەکی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

پاشان پەیامی دەورەی سەرەتایی ٢٣٩ی پێشمەرگە لە لایەن "سۆران" یەکێک لە بەشداربووانی دەورەکە خوێندرایەوە.

دواتر شێعرێک لە ژێر ناوی "هاوڕێ" لە لایەن "هەرمان" ئامادە کرابووە کە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا نەفەراتی یەکەم هەتا سێهەم لە بواری نەزم و دیسیپلین و تاقیکارییە سیاسی و نیزامییەکان خەڵات کران کە لە لایەن "محەمەدساڵح قادری" و "موختار سۆهرابی" بەرپرسی فێرگەی فەرماندەیی خەڵاتەکانیان پێ بەخشرا.

لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا شێعرێک لە لایەن پێشمەرگەیەکی شارەوە بۆ ڕێوڕەسمی دەورەکە نێردرابوو کە لە لایەن "قادر سۆفی قۆیتاسی" خوێندرایەوە.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا شانۆیەک لە لایەن خاتوو "سروه" ئامادە کرابوو کە پیشانی بەشداربووان درا.