کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار له مەریوان پەیامێکیان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان و سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بڵاو کردەوە

12:11 - 25 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: بە شێک لە پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان و سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سیاکێوی ناوچەی شنۆ پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم برا و خوشکەکانمان لە سەرجەم پارچەکانی دیکەی کوردستان، بنەماڵەی گەورەی دێموکرات و کوردانی تاراوگە، دەکەین  و هیوادارین جەژنی ڕەمەزان ببێتە هەوێنی یەکگرتوویی و تەبایی نێو ماڵی کورد و ببێتە جەژنی ڕزگاری.

لە بەشێکی دیکەی ئەو پەیامەدا هاتووە، لە هەمان کاتێشدا، سەرکەوتنی ئەم دواییانەی، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە مایەی خۆشحاڵی و ورەی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان؛ هەر بۆیە، ئێمەش وەک پێشمەرگەکانی شار زیاتر لە جاران ئامادەیی تەواومان دژی داگیرکەرانی کوردستان هەیە و هەردەم وەفادار دەبین بە ڕێبازی دێموکرات.

دووبارە جەژنی ڕەمەزان لە پێشمەرگە دلێرەکانی نێو سەنگەری ئازادی و کوردایەتی پیرۆز بێت.

وێڕای سپاسی دووبارەی پێشمەرگەی شار لە مەریوان.

بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران