کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە گوندی "گەلێن"، پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژیان کرد

11:15 - 29 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە گوندی گەلێن لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٤ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ئێمە پێشمەرگەکانی شار لە گوندی گەلێن، پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٤ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە و دڵسۆزانی حیزبە خۆشەویستەکەمان، حیزبی دێموکرات دەکەین و سەری ڕێز دادەنوێنین بۆ شەهیدەکانمان.

هەر وەک شەهید دوکتور قاسملوو فەرموویەتی کە حیزبی دێموکرات لەگەڵ خەڵکە و خەڵکیش لەگەڵ حیزبی دێموکرات، هەر بۆیە سەردەکەوێت.

ئێمە پێشمەرگەکانی شار لە گەلێن، هەر وەک بەڕێز کاک "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبەکەمان، کە ڕوو لە جاشەکان پەیامێکی بڵاو کردەوە، ئێمەش بەتایبەت ڕوو لە جاشەکانی گوندەمان دەڵێین کە ئێرە جێی مانۆڕ و چاوساغیی بەکرێگیراوان بۆ داگیرکەر نییە، واز لە خەیانەت بێنن و بگەڕێنەوە باوەشی گەل، چون دواجار ئێمە بەرپرسیار نین، ئێمە بڕیاری نەتەوەکەمان جێبەجێ دەکەین.

سەرکەوێ خەباتی نەتەوایەتیی گەلی کورد بە پێشەنگایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

بژی پێشمەرگە

بژی ڕاسان