کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لەگەڵ ڕێبازی دێموکرات پەیمانیان نوێ کردەوە

12:09 - 21 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار سەر بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە فلکانی ورمێ چالاکی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی ٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی تێکۆشەرانی دێموکرات لە فلکانی ورمێ چالاکی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد و بە نووسینی درووشمی شۆڕشگێڕانە و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و جامانە ئەم ناوچەیان ڕازاندەوە.

بەشێک لەو درووشمانە بریتی بوون لە: بژی قاسملوو، ڕاسان دژ بە داگیرکەران بەردەوامە، بژی ڕاسان، براکوژی بەسە ڕووخانی ڕێژیم نزیکە، بژی حیزی دێموکرات، پێشمەرگە سەربڵیندە، ڕاسان بەردەوامە، ئێمە دژ بە داگیرکەرین.

هەروەها بە هەڵکردنی چەندین ئاڵای گەورەی کوردستان وەفادارییان بۆ ڕێبازی شەهیدانی کورد و کوردستان دووپات کردەوە.