کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

12:28 - 21 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار و ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە نێوخۆی وڵاتدا بۆ مەحکوومکردنی کردەوە تێرۆریستییەکانی سپای پاسداران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پێشمەرگەکانی شار و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ مەحکوومکردنی مووشەکبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد، بۆکان و سەردەشت بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی لە شاری بۆکان چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چوون بریتین: گوندەکانی حوسێن مامە، قەرەگۆل، سەوزی، سەرچنار و خەتایی.

لەم شوێنانەی شاری مەهاباد چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو: ئیستگای ئازادگان، گەڕەکی  فەرهەنگیان، چواڕڕێیانی جانبازان، سەنجاناوا، سەروی باخی میکائیل، ڕێگای مەهاباد پیرانشار، سەرەتای بەنداوی مەهاباد، قازیئاوا، پشتەپە، بەرەی شیلان، گەڕەکی ترانزی بەرق، ڕێگای هەمزاوا، خودی هەمزاوا، ڕێگای مەهاباد ـ سەردەشت، مەحموودکان، شەقامی سەوکی، بەری مەدرەسە و چوارڕێیانەکەی، پشت تەپە و مزگەوتی کۆنی پشت‌تەپە.

ئەو شوێنانەی شاری ورمێ، چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە بریتین: ڕاژان، ڕزگە، گارانێ، ناری، سێگرکان، دووکانی ئەورەسی و ڕێگای ڕاژان دیزەج

هەروەها لە ڤستیڤاڵی ترێی سەردەشتیشدا چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووە.