کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شارهۆشدارییان به جاشەکان دا

12:12 - 26 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە شاری بۆکان هۆشدارییان بە جاش و بەکرێگیراوەکان دا کە نەبنە چاوساغی دوژمن و دەست لە نیشتمانفرۆشی هەڵبگرن.

ڕۆژی هەینی ٢٥ی گەلاوێژ، لە جەوێکی ئەمنییەتیدا لە کاتێکدا کە ڕێژیمی ئێران سیخوڕ و بەکرێگیراوەکانی لە نێو شار و ده‌ورووبەری بڵاوە  پێکردبوو، پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان مەئمووریەتی خۆیان بەڕێوە برد.

 پێشمەرگە چاونەترسەکانی دێموکرات لەشاری بوکان، بە بێ گوێدان بە بوونی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران چالاکیان بەڕێوە برد و پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژیان هەر لەو ڕۆژەدا لە خەڵکی شاری بۆکان ‌کرد.

هاوکات پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان ڕوو لە جاشەکانی ئەو شارە هۆشدارییان پێدان کە ئاگاداری هەموو هەڵسوکەوتە نەشیاوەکانیان بن و واز لە چاوساغی بۆ ڕێژیمی دژەکوردی پەت و سێدارە بێنن و پێیان ڕاگەیاندن کە ئەگەر دەست لەو کردەوە قێزەونانەیان هەڵنەگرن بە سزای خەیانەتەکانیان دەگەن.