کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەی شار لە ئامێزی بانەدا بوون

13:44 - 25 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند، پێشمەرگەکانی  شار لە بانه کۆبوونەوەیان بۆ خەڵک گرتووە و بە سەرکەوتوویی ئەرکی خۆیان بەجێ گەیاندووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوولە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی شار بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ خەڵک لە ناوچەی بانە گەشتێکیان لەو دەڤەرە بەڕێوە برد کە لەگەڵ پێشوازیی گەرمی خەڵکی ئەو ناوچە بەرەوڕوو بوون.

دەڤەری شۆڕشگێڕی بانە هەردەم مەکۆی پێشمەرگەی کوردستان بووە و هاوکاری و پێشوازیی خەڵکی ناوچەکانی بانە جێگای ڕێز و پێزانینە. 

هێزی پێشمەرگەی کوردستان سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە خەڵکی ناوچەکانی بانە دەکات و هێوادارە لە هاوکاری و پێشوازیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام بن.