کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات، سەرکەوتنێکی وەرزشیی بەدەست هێنا

12:45 - 19 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کێبڕکێی k1 بۆکسینگدا، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، ڕێکەوتی ١٧ی گەلاوێژ، "حەمە کۆڵ" یەکێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، لە کێبڕکێی K1 بۆکسینگدا بەشداریی کرد کە ناوبراو توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.

 ئەو کێبڕکێیە لە ئاستی هەرێمی کوردستاندا بەڕێوە چووە و سەرجەم ١٣ تیم تێیدا بەشدارییان کردووە.

"حەمە کۆڵ" لە دوو ڕانددا توانی بە سەر ڕکەبەرەکەیدا سەر بکەوێت.

ناوبراو لەبارەی ئاست و چۆنیەتیی ئەو کێبڕکێیە بۆ ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد کە ئێمە بۆ کێبڕکێیەکان لە داهاتوودا خۆمان ئامادە دەکەین.

ناوبراو لەبارەی پێشمەرگەبوون و وەرزشوانیی خۆیدا باسی لەوەش کرد: "من لە وەرزش وەک سەنگەرێکی دیکەی خەبات کەڵکی لێوەردەگرم".

"حەمە کۆڵ" ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە شاری بۆکان لەدایک بووە.

ناوبراو ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی، پەیوەست بە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و ئێستا پێشمەرگەیە و لە بواری وەرزشدا چالاکی دەکات.