کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:23 - 12 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک سەید "کامیل نیزامی" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد و تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکدا بە خاک ئەسپێردرا.

کاک سەید کامیل ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی بەرگی پیرۆزی پێشمەرگانەی لەبەر کرد و  ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی به هۆی ئەوەی کە تووشی نەخوشی دەبێت، لەسەر ئیجازە و ڕەزامەندیی حیزب دەگەڕێتەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی.

ناوبراو لە ماوەی پێشمەرگەبوونیدا وەک سەرپەل و دواتریش وەک فەرماندەی لکی ١ی هێزی بەیان دیاری کرا.

کاک سەید کامیل تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم وکەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.