کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرین کۆچی دوایی کرد

13:02 - 2 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٣١ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، حاجی "مستەفا خوسرەو ئەنجەم" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات و برای شەهیدێکی سوورخەڵاتی ئەو حیزبە لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

کاک مستەفا  ساڵی ۱۳۱۰ی هەتاوی، لە شاری مەهاباد لەدایک بووە. ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی پەیوەست بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتەوە بووە و ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی گەڕایەوە نێوخۆی وڵات.

برایەکی کاک مستەفا بە ناوی شەهید "ئەحمەد خوسرەو ئەنجەم" ناسراو بە "ئەحمەدە ڕەش" لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

کاک مستەفا کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.

 حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی له بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.