کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزب بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت

18:45 - 27 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: کاک "محەممەد لەعلسورخ" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاک "محەممەد لەعلسورخ" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی گوندی "ئەنگەمان" سەر بە شاری ورمێ ماڵاوایی له ژیان کرد.

کاک محەممەد ساڵەکانی ٦٠ هەتا ٦٤ی هەتاوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و کەسێکی بەتوانا بووە و لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕدا چاوی بە دنیا هەڵێنابوو.

ناوبراو تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکراتەوە ماویەوە و هەموو ئەرکێکی حیزبی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە جێبەجێ دەکرد.
کاک محەممەد، له شەڕێکدا دژی داگیرکەرانی کوردستان لە چیای "سەماواروکێ"دا بە توندی بریندا بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.