کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرێنی حیزب ماڵاوایی لە ژیان کرد

10:29 - 29 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک "پاشا فەتاحی" کوڕی "محەممەدخان" لە گوندی سەریاس و ئێناخی، بە هۆی نەخۆشی بۆ هەمیشە دڵی گەورەی لە لێدان کەوت.

کاک پاشا، ماوەی ١٧ ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و لە هێزی شاهۆدا ئەرکی پێشمەرگایەتی بەجێ دەگەیاند.

برایەکی ناوبراو بە ناوی "محەممەد فەتاحی" زیاتر لە ٢٠ ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو و دوای ٤ ساڵ لە ئازادبوونی لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئیراندا، کۆچی دوایی کرد.

ناوبراویش لە هێزی شاهۆدا سازمان درابوو و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکی حیزبی بەجێ دەگەیاند.

کاک پاشا هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازەکەی مایەوە و تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.