کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشوازی ئیسرائیل لە گەمارۆکانی یەکیەتی ئۆرووپا دژ بە ڕێژیمی ئێران

12:15 - 20 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: دەوڵەتی ئیسرائیل بەفەرمی پێشوازی لە بەیاننامە‌ی یەکیەتی ئۆرووپا سەبارەت بە گەمارۆ دژ بە ڕیژیمی ئێران کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیوەندی لەگەڵ بەیاننامەی یەکیەتی ئۆرووپا لە سەر بنەمای گەمارۆی ئێران بە تاوانبارکردنی پیلانی هێرش بۆ سەر نەیاران، ڕایگەیاند:''ئەمە یەکەم هەنگاوی گرینگی یەکیەتی ئۆرووپا لە بەرامبەر توندوتێژییەکانی ئێرانە"؛ گەمارۆ نوێیەکان مزگێنییەکن بۆ ئەوەی بڵێن ژمارەی ئەو وڵاتانەی کە ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چالاک و ئاشکرا لە بەرامبەر تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامی رووی لە زیاد بوونە."

بەیاننامەی یەکیەتی ئۆرووپا دوای ئەو ڕاگەیەندراوە کە ئەم یەکیەتییە بەشی زانیارییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران و دوو لێپرسراوی باڵای ئەم وڵاتەی بەهۆی گومان لە بەشداری کردن لە چەند تیرۆر و پیلانداڕێژی بۆ کوشتنی دژبەرانی خۆی لە دانمارک، فەڕانسە و هۆلەند خستە نێو لیستی تێرۆرەوە.

بە پێی ئەم ڕاگەیەندراوەی یەکیەتی ئۆرووپا، لە ڕۆژی چوارشەممەوە  دەست بەسەر تەواوی سامان و داراییەکانی ئەم بەشە لە وەزارەتی ئیتلاعات و لێپرسراوە سزادراوەکاندا گیراوە.