کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ بنەماڵەی دوو شەهیدی تازەی گەلەکەمان

09:29 - 25 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پاوه لە پەیامێکدا بۆ بنەماڵەی شەهیدان "زانیار ئیسلامی"و "شاهۆ وەیسی"، بەڵێنیان دا کە هەتا وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدان درێژەدەری ڕێگایان دەبن.

دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:

بەڕێز خاتوو ئامنە ڕەحمانی و کاک محەممەدموراد ئیسلامی!
سڵاو و ڕێزی شۆڕسگێڕانە

بەبۆنەی شەهیدبوونی جگەرگۆشەکەتان هاوڕێ زانیار ئیسلامی پێشمەرگەی ئازاو چاوکراوەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە لە ڕێکەوتی ۲۰ڕەزبەری ۲۷۱٨، لە نزیک شاری پاوە دوای چەند کاتژمێر شەڕی قارەمانانە، بەدەستی سوپای تێرۆریستی پاسدارانی ئیسلامی ئێران شەهید شەهید کرا، خۆمان بە هاوخەمی ئێوە ئەزانین و دڵنیاتان ئەکەینەوە کە ناو و یادی کاک زانیار و زانیارەکان هیچکات لەبیر ناکرێت و ڕێگاگەشی تا گەییشتن بە ئامانجی گەلی کورد بەردەوام ئەبێت.

ئێمە وەک ئەندامانی نهێنیی حدکا لە ئاوایی چەشمیەری خۆڕاگر وێڕای هیوای سەبووری بۆ ئێوە، بەڵێنتان پێ ئەدەین بە بەردەوامی لە سەر ڕێبازی شەهیدانی کوردستان و مل‌نەدان بە زوڵم و زۆری رژیمی ئیسلامی ئێران، ڕەوانی پاکی شەهید زانیار شاد بکەین.

ئێوە یەکیک لە خانەوادە سەربەرزەکانی کوردستانن و نموونەیەکن لە گیانبازی و وەفاداری بە ڕێبازی قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی و هیچکات لە ڕێبازی ئەم سەردارە نەمرانەدا لا نادەن. 

بەرز و پیرۆز بێ ناو و یادی شەهید زانیار و هەموو شەهیدانی کوردستان
بەردەوام بێت راسانی دڵهەژێن و دوژمن تۆقێنی حدکا
سەرکەوێ خەباتی کوردی رۆژهەڵات
بژی کورد
بژی کوردستان