کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ تەشکیلاتی نهێنی

11:09 - 19 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەهەمبەر ناردنی پەیامی هاوخەمی و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، لە لایەن تەشکیلاتی نهێنییەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

له لایەن ئەندامان و لایەنگرانی ڕێکخستنی نێوخۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوه له زۆربەی هەره زۆری شار و شارۆچکه و گوندەکانی خۆرهەڵاتی کوردستانەوه، پەیامی هاودەردی و سەرەخۆشی و په یمان و بەڵێنی به ڕێبازی شەهیدان گەیشتووەته دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات.

بەم هۆیەوه سپاس و پێزانینی حیزبەکەمان بۆ سەرجەم هاوڕێیانمان دەردەبڕین و بەڵێن تازه دەکەینەوه که ڕێگایان هەتا گەیشتن به ئامانجەکانیان درێژەی هەیه. 

سەرکەوێ خەباتی ڕەوای گەلەکەمان 

بڕووخێ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران

ده‌زگای ڕێکخستنی گشتی