کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەند عەباس کەمەندی

17:39 - 3 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: بەبۆنەی کۆچی دوایی عەباس کەمەندی هونەرمەندی گەورەی نەتەوەی کورد، دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەداخەوە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، هونەرمەندی ناسرا‌و و ناوداری نەتەوەکەمان عەباس کەمەندی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە کۆچی دوایی کرد‌ و رۆڵەکانی نەتەوەی کورد و هونەرمەندانی کوردی لەگەڵ خەمێکی نوێی بەرەوڕوو کرد. لە دەستدانی هونەرمەند عەباس کەمەندی خەسارێکی گەورە بوو کەلە نەتەوەکەمان و دونیاری هونەر و هونەرمەندانی کوردستان کەوت.

بەو بۆنەوە دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی داخ و کەسەری خۆی بۆ لە دەستچوونی ئەو هونەرمەندە بە بەهرەیە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی عەباس کەمەندی، هونەرمەندانی کوردستان، خەڵکی شاری سنە و گشت کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکا.

روحی شاد و رێبازی هونەریی بەردەوام بێ‌

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
٣/٣/١٣٩٣ی هەتاوی
٢٤/٥/٢٠١٤ی زایینی