کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی‌دوایی فەهمی دەمیر سەرۆکی پارتیا ماف و ئازادییەکان (HAK-PAR)

14:17 - 4 خەزەڵوەر 2715

کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی‌دوایی فەهمی دەمیر سەرۆکی گشتیی پارتیا ماف و ئازادییەکان (HAK-PAR) پەیامی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەو حیزبە کرد.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز سەرۆکایەتی پارتیا ماف و ئازادییەکان (HAK-PAR)

وێڕای سڵاوێکی گەرم !


بە بیستنی خەبەری کۆچی‌دوایی بەڕێز فەهمی دەمیر سەرۆکی گشتیی حیزبەکاتان دڵگران و بەداخ بووین، بەم بۆنەوە سەره‌خۆشی خۆمان بە بەڕێزتان و ئەندامانی بنەماڵەی ئەم بەڕێزە و هەموو ئەندامان و لایەنگرانی هاک‌پار پێشکەش دەکەین و لە خەمی ئەو ڕووداوەدا خۆمان بە شەریک و هاوخەمتان دەزانین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەفتەرى سياسى

٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی
٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٥ی زایینی