کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی جێژنی مەولوود

14:50 - 9 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد (د.خ) پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز مستەفا هیجری بە بۆنەی جێژنی مەولوودەوە

جێژنی مەولوود پیرۆز بێ


جێژنی مەولوود ڕۆژی لەدایکبوونی پێغمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد(د.خ) لە هەموو موسوڵمانان، بە تایبەت خەڵکی موسوڵمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز بێ، لەو ڕۆژەدا هیوای ئاشتی، بەختەوەری و ژیانێکی سەربەرزانە بۆ هەموو لایەک دەخوازم.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری