کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی سەرەخۆشیی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی د. كەماڵ فواد

16:09 - 26 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دوکتور کەماڵ فوادەوە، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە بیستنی خەبەری كۆچی دوایی دوكتور كەماڵ فواد، تێكۆشەری دێرینی رێگای رزگاریی كورد ‌و ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكیەتیی نیشتمانی كوردستان، سەرەخۆشی لە مەكتەبی سیاسی یەكیەتی ‌و بنەماڵەی بەڕێزی دەكەین ‌و خۆمان لە خەمی لە دەستچوونی ئەو كەسایەتییە خەباتكار‌ و زانایەدا بە هاوبەش دەزانین.

مەرحوومی دوكتور كەماڵ بێجگە لە خەباتی سیاسی، تێكۆشەرێكی ناسراوی بواری ئەدەبی ‌و رۆژنامەوانیی گەلی كوردیش بوو ‌و لەو پێوەندییەدا خزمەتی زۆری بە كورد كرد، لە هەمانكاتدا ئەو بەڕێزە یەكێك لە دۆستانی بە وەفای حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بوو ‌و لە هەموو كۆڕ ‌و كۆبوونەوەیەكدا زمانی خێری ئەو حیزبە بوو.

رۆحی شاد

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
٢٦ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی
١٧ی نۆڤامبری ساڵی ٢٠١٤ی زایینی