کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی قارەمانانی دێموکرات لە گوندی تەوریوەرەوە

10:29 - 25 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی تەوریوەر، بە بۆنەی پیرۆزباییی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

لە تەوریوەری چاوەڕوانەوە، لە زێدی جەنگاوەرەوە بۆ ناسنامەی گەل و نیشتمان بۆ پێشمەرگەی کوردستان؛ ئێمە وەکوو ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم کادر و پێشمەرگه دڵسۆزەکانی خەباتی شاخ و شار دەکەین.

کڕنۆش بۆ ئیرادەی پۆڵایین و تێکۆشانی ماندوویینەناسانەی ئێوە، کڕنۆش بۆ کاروانی بێپسانەوەی شەهیدانی سوورخەڵات؛ لێرەوە لەگەل ئامانج و بیر و بڕوای ئێوە پەیمان نوێ دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین هەتا دوایین ساتەکانی ژیانمان درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازی ئێوەین، لە ژێر ئاڵای "گەلێک ئازادی بوێ دەبێ نرخی ئەو ئازادیەش بدات".

دووبارە پیرۆزبایی ۲٦ی سەرماوەز دەکەین لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەتایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی، کە لە مەتەرێزی شەرەفدا بێوچان بیری خاوی دوژمنانی ئازادی و حکوومەتی پەت و سێدارەیان بە چۆک داهێناوە. هیوادارین لە کوردستانی ئازاددا بە هەبوونی ئێوە شاد ببین و پێکەوە دیلانی پێکەنین بگرین.

لە لایەن کۆمەڵێک ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی تەوریوەرەوە

 ۲٥ی سەرماوەزی ۹۷