کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی جێژنی قوربان

12:22 - 29 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

پیرۆز بێ جێژنی قوربان، جێژنی موسوڵمانانی جیهان

بە بۆنەی جێژنی قوربان، جێژنی موسوڵمانانی جیهان پیرۆزبایی لە بنەماڵەی شەهیدانی ڕێگای خەبات بۆ ئازادیی وڵات، بەتایبەت خەڵکی خۆڕاگری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەم، کە لە ماوەی نزیک بە چل ساڵ تەمەنی پڕ لە شۆرەیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەردەوام بوون لە خەبات بۆ ڕزگاری لە چنگ ئەو ڕێژیمە و بۆ گەیشتن بە مافەکانیان قوربانیان داوە.

سەرفراز بن و جێژنتان پڕ لە خۆشی و سەرکەوتن بێ

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری