کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی

12:22 - 8 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و جێژنی سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و جێژنی سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە، پیرۆزباییی گەرمی خۆمان پێشکەش بە مەسیحییەکانی جیهان و بەتایبەت خۆشک و برا مەسیحییەکانمان لە کوردستانی ئێران دەکەین.

ئاواتمانە ساڵی ٢٠١٩ ساڵێکی پڕ لە خۆشی و ئاشتی بێت بۆ هەموو لایەک.

حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

٢٩ی دێسامبری ٢٠١٨