کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

11:21 - 21 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبە، سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی حیزب و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی نوێی ڕاسان کرد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد و  گوندی نسڵ، سەر بە ناوچەی شامیانی مەریوان، لە دوو نامەی جیاجیادا سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆیان بە بۆنەی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات، لە ڕۆژی ٢٠ی ڕەزبەر، ئاراستەی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان "شاهۆ وەیسی و زانیار ئیسلامی" کرد.

دەقی پەیامەکان:

بەداخەوە هەواڵی شەهیدبوونی دوو هاوڕێ و هاوسەنگەری قارەمانمان پێ گەیشت، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان شاهۆ وەیسی و زانیار ئیسلامی و سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل دەکەین، ڕۆحیان شاد و ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێت.

لە لایەن ئەندامانی نهێنیی ناوچەی شاروێران ـ مەهاباد

لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی نسڵ، سەر بە شامیانی مەریوان، پرسە و سەرخۆشی لە بنەماڵەی شەهید شاهۆ و شەهید زانیار دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین و هیوای سەرکەوتن بۆ هاوڕێیەکانیان دەخوازین.

لەلایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی نسڵ، سەر بە شامیانی مەریوان

"شەهید شاهۆ وەیسی" و "شەهید زانیار ئیسلامی" پاشی بەرەنگاریێکی قارەمانانە و درێژخایەن تێکەڵ بە کاروانی هەرگیز نەمری شەهیدان بوون . بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە ڕێبەرایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵە سەربەرزەکانیان دەکەین . ڕۆحی شەهیدان شاد بێت و هاوسەنگەرانیان سڵامەت و سەرکەوتوبن . پێشمەرگە پشتیوانەکانی شاخ ، دڵنیاتان دەکەینەوە کە ؛ خەبات لە شاردا قورس و قایمتر لە هەمیشە هەر درێژەی دەبێت و بەڵێن دەدەین هەتا سەر درێژەدەری ڕێبازی پڕ لە شانازی شەهیدانی کوردستان و کورد بین .

سەنگەر ئاوەدان و ڕاسانی ڕۆژهەڵات بەردەوام 

ڕوخان و مردن بۆ کۆماری ترۆریستی ئاخوندی ئێران 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز