کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربانەوە

16:40 - 19 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: بەڕێز ''مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربانەوە بە گەرمی پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی جیهان بە گشتی و هاونیشتمانانمان و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی دەکەم.

هیوادارم ئەم جێژنە، ڕۆژانی خۆش و هیوابەخشی بەدوادا بێت و نەهامەتییەکان کۆتاییان پێ بێت، کردەوەی خێرخوازانە و یەکتر خۆشەویستی باڵ بەسەر کۆمەڵگاکاندا بکێشێت.

جارێکی دیکە جێژنتان پیرۆز و ژیانتان پڕ لە شادی بێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

گەلاوێژی ١٣٩٨ی هەتاوی