کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە

22:13 - 13 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دووتوێی پەیامێکدا، بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، پیرۆزبایی لە موسوڵمانانی جیهان و نەتەوەی کورد کرد.

دەقی پەیامەکەیان بەم چەشنەیە:

جێژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت.

بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، پیرۆزبایی گەرمی خۆم پێشکەش بە هەموو موسوڵمانانی جیهان و نەتەوەی کورد، بەتایبەت گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم.

لەم ڕۆژانەدا، یادی بنەماڵە سەربەرزەکانی شەهیدەکانمان و ئەو بنەماڵانەی کە ئازیزێکی تێکۆشەریان لە پێناو ئازادیی کوردستان و کورد لە ژێردەستی، لە زیندانەکانی ڕێژیمدایە، زیاتر لە هەموو کاتێک بەرجەستە دەبێتەوە. سڵاو و پیرۆزبایی تایبەتیم بۆ ئەو خۆشەویستانەیە.

چاوەڕوانیمان ئەوەیە، خەڵکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری کوردستانیش وەک ئەمەگناسییەک بۆ ئەو بنەماڵانە و زیندانییە سیاسییەکان، زیاتر لە ڕابردوو هەستی هاودەردی و هاوپشتیوانی بە هەر شێوەیەک بۆیان دەگونجێت، دەرببڕن.

هەموو ڕۆژێکی ژیانتان پڕ بێت لە خۆشی.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

١٣ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی

٣ی ژووەنی ٢٠١٩ی زایینی