پەیامی کۆنگرەی شازدەهەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کۆمەڵگەی وێژەیی، فەرهەنگی و هونەریی کوردستان
بەڕێزان ڕووناکبیران، هونەرمەندان، شاعیران، نووسەران و خاوەنانی هەست و ئیرادەی خۆڕاگری و بەرنگاری، سڵاوی کۆنگرەی شازدەهەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆنگرەی ڕاسانی ڕۆژهەڵاتتان لێ بێت.
سڵاو لە ئێوە کە خاوەنانی قەڵەم و هونەری دەروەستن و بەرانبەر بە ژان و ئازارەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێدەنگ نەبوونە و نابن و بە چەکی خامە و هونەر و هزرتان بەرەنگاری ئەو ستەمە نەتەوەیی، سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریانە دەبنەوە کە لە لایەن ڕێژیمی دیکتاتۆر، دژە گەل، دژە جوانی و دژە قەڵەم و هونەر، لە کۆی کۆمەڵگەی ئێران بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی دەکرێت.
بێگومان دۆخی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کولتووری و ئابووریی هەر کۆمەڵگایەک، ڕەنگدانەوەی لەسەر بەرهەمی نووسەران و شاعیران و هونەرمەندانی ئەو کۆمەڵگایە دەبێ و خاوەنانی هزر، قەڵەم و هونەر لە کۆمەڵگایەکدا کە خۆیان تێدا ئەندامن، بەدوای شوناسی وێژەیی و هونەریی خۆیاندا دەگەڕێن و ئەو ڕەهەندانەش کە وێژە و هونەری بەرگری دەخولقێنن، هەڵینجاوی هەمان ئەو هەڵاواردن و ستەم و سانسۆرانەن کە لە کۆمەڵگادا بوونیان هەیە.
وێژە و هونەری بەرگری کە لەخۆگری ڕەهەندەکانی ناڕەزایەتی دەربڕین، دژایەتی کردنی ناڕاستییەکان، مانەوە، خۆڕاگری، بەرگری و بەرخۆدانی نەتەوایەتی ، شۆڕش و کۆی ئەو بەرهەمانەیە کە هاندەری هەستی خۆڕاگری و دەروەست بوونە بەرانبەر بە هەر دەسەڵاتێک کە هەڕەشە لە ئازادیی ڕادەربڕین وەکوو کۆڵەکەی سەرەکیی وێژە و هونەر دەکات.
لە بەستێنێکی وادا ، ئەرکی وێژە و هونەر بریتییە لە دەربڕینی ناڕەزایەتی و هاوسۆزیی نیشتمانی و هێنانەئارای خواست و ئارمانجی نەتەوایەتی و هاندانی چەوساوەکان بۆ وەستان و ڕاسان و خۆڕاگری و بەرگری لەبەرانبەر بەرتەسک کردنەوەی ئازادی بیروڕا دەربڕین و کردنەوی دەلاقەیەکە کە گەل لە ڕێگەیەوە، هەناسە بدات.
وەکوو لە پێناسەی ڕاسانی ڕۆژهەڵاتیشدا بەڕوونی ئاماژەی پێ کراوە، ڕاسانی ڕۆژهەڵات پرۆسەیەکی فرە ڕەهەندی بەرفراوانە کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا خۆیانی تێدا دەبیننەوە و فەلسەفەی ڕاسان خۆی لە بەرپرسیارەتییەکی گشتی و نەتەوایەتیی ئەوتۆدا، دەبینێتەوە کە دەتوانێ، کاریگەری لە سەرجەم بیاڤە کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتورییەکاندا دابنێ .
لێرەوە و لەو سۆنگەوە چاوەڕوان دەکەین هەر وەکوو چۆن لە ڕابردوودا بە هزر و خامە و هونەری خۆتان بەرەنگاری ستەم و هەڵاواردن بوونەتەوە، بە بەردەوامیی خۆتان لە وێژە و هونەری بەرەنگاری و شۆڕشگێڕانە، یارمەتیدەری شۆڕشگێڕانی شاخ بن و شار و شاخ دەست لەنێو دەست، بەرەو نەهێشتنی هەرچەشنە ستەم و هەڵاواردن و داگیرکارییەک ببنەوە کە لەلایەن ڕێژیمی خۆسەپێن و دیکتاتۆرەوە بەرانبەر بە هزر و هونەری ئازاد، پەیڕەو دەکرێت.
هونەرمەندانی بواری سینەما و فۆتۆگراف، شانۆکاران و شێوەکاران و بەگشتی خەباتگێڕانی گۆڕەپانی پێنووس و هزر و هونەر، کاتی ئەوە هاتووە شێلگیرتر لە ڕابردوو تەختەکانی شانۆی هۆڵ و سەرشەقامەکان، دەفتەری هەڵبەست، وتار، چیرۆک و ڕۆمانەکانتان بکەنە گۆڕەپانی خەبات بۆ یەکسانی، مافخوازی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و لەدژی هەرچەشنە ، زێهنییەتی چەوسێنەر، ستەمکار و کۆنەپارێز بوەستنەوە و نرخەکانی وەکوو مافی مرۆڤ، یەکسانی و مافخوازی بپارێزن و بە زمان و کولتووری کوردییەوە ، پارێزگاری لە ناسنامەی نەتەوایەتیمان بکەن.
ئاشکرایە ئهركی ڕووناكبیرانه كه كولتووری بهرزی نهتهوهیی بپارێزن، گهشهی پێ بدهن و بیبهنه نێو كۆمهڵگاهوه، لهو پێناوهدا زۆر گرینگه كه به ڕهچاوکردنی دهرفهت و شوێنی تێكۆشان، ببن به پێشهنگی گۆڕانكاریی كۆمهڵایهتی و سیاسی و کۆلتووری.
ئازیزان، خهباتی پێشمهرگه بۆ ئازادی و دابینکردنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتییه، بهڵام ئهو خهباته به بێ هاودهنگی و هاوئاههنگی له گهڵ قهڵهم، ههڵبهست و دووربین و بەگشتی هونەری ئێوه سهركهوتوو نابێ.
له خهباتی فرهڕهههند بۆ ئازادیی نهتهوهییدا ، ئهركێكی قورستان له سهر شانه. بهڵام كه ڕووتان له گهنجینهی وشه و هونەری ڕەسەن و دەروەستی نەتەوەیی كرد، دهزانن كه ئهو ئهركه وزه و تواناتان پێ دهبهخشێ. ئهو وزهیه بخهنه خزمهت گهشه پێدانی فهرههنگی نهتهوهییتانهوه و پهیامی بزووتنهوهی نهتهوهیی له نێو كۆمهڵگادا بڵاو بكهنهوه.
سەرکەوێ خەباتی نوێی گەلەکەمان، خەباتی شاخ و شار
خامەتان بە بڕشت، هونەرتان ڕەنگین و هزرتان دەروەست