کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی بەرینی تەبلیغی لە بەرەبەری ٢٦ی خەرمانان

11:25 - 19 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: لە بەرەبەری ٢٦مین ساڵیادی تێرۆری میکۆنۆسدا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز چالاکی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب شەوی ڕابردوو لە شاری سەقز لە بەرەبەری ساڵیادی تێرۆری میکۆنۆسدا، لە گەڕەکی شاناز و شەقامی سەعدی، شەهرەکی گوڵان و ساڵحاوا، قوتابخانەی کچانەی معراج، دواناوەندی کوڕانەی سپیدە و دواناوەندی شاهید، قوتابخانەی سەرەتایی نبوت، ناوەندی بێهداشتی شەکەرڕیز و بێهداشتی مەولودی چالاکی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد ە پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ رێبازی شەهیدانی حیزب و گەل نوێ کردەوە.

لە 26ی خەرمانانی ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی ڕێژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی پەلاماری ڕێستۆرانی میکۆنۆس لە شاری بێرلینی ئاڵمانی دا کە بەهۆیەوە دوکتور سادق شەرەفکەندی سکرتێری گشتیی ئەو کاتی حیزب، کاک فەتاح عەبدولی نوێنەری حیزب لە دەرەوەی وڵات و کاک هومایون ئەردەڵان نوێنەری حیزب لە ئاڵمان کەوتنە بەر دەسڕێژی تاریکپەرستانی جەماران و شەهید کران.

ساڵانە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان بۆ بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەری شەهیدانی میکۆنۆس و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازیان چالاکی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.