کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە کوردستان بەردەوامە

09:50 - 3 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: خەڵکی خەباتکار و شۆڕشگێڕی کوردستان بۆ پشتیوانی لە حیزب دێموکرات و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان و خەباتی ڕەوای حیزبی دێموکرات، لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پاوە "بەرامبەر پاسگای مەلاندەر، گوندی کومرەی پاوە ڕێگای پاوە ـ نەوسوود و چۆمی نەجاڕ" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

قارەمانانی دێموکرات لەو چالاکییانەدا بە نووسینی دروشمی وەک "ڕێبازی شەهیدان هەتا گەیشتن بە ئامانج درێژەی هەیە، ڕێبازی قاسملوو درێژەی هەیە، ڕاسان بەردەوامە، شەرەفکەندی نامرێ هەمیشە لەگەڵمانە و ڕاسان شکۆی ڕۆژهەڵاتە" پشتیوانی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.