کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە کوردستان و ئێران بەڕێوە چوو

12:27 - 29 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادیی کوردستان بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و پێشمەرگەی کوردستان لە شارەکانی کوردستان و ئێران چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کوردستان لە شارەکانی بۆکان و سنە و هەروەها لە پارێزگای مازەندەران لە شاری ڕامسەر چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

تیکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییانەدا بە نووسینی دروشم، بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان و خەباتی حیزبی دێموکرات پەیمانیان نوێ کردووەتەوە.

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بۆ پشتیوانی لە خەباتی ڕەوای گەلەکەمان بە پشتیوانی حیزبی دێموکرات بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بە شێوەی جۆراجۆر بەڕێوە دەبەن.