کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە درێژەی هەیە

15:46 - 14 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ـ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ـ بەردەوام بە شێوەی جۆراوجۆر پەیمان لەگەڵ شەهیدانی کوردستان نوێ دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەبونەی ١٠ی خاکەلێوە، ئەندامان ولایەنگرانی قارەمانی حیزبی دێموکرات لە شاری نەغەدە لە داوێنی بەرزایی قۆزلووی گوندی یۆنسلیانـی ئەو شاره، بە هەڵکردنی ئاڵایەکی کوردستان، بە درێژایی هەشت میتر و بەرینایی سێ میتر ناوچەکەیان نەخشاند.

دوای هەڵکرانی ئەو ئاڵایەی کوردستان، خۆفرۆش و بەکرێگیراوانی مۆڵگە، چاویان بەرایی ئاڵای نەخشینی کوردستانیان نەبووە و هەر بۆیە بەیانی زوو پەلاماری خوێن و خۆر و چیای باوەشی قۆزلوویان دا و کۆیان کردەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری کامیارانیش ئاڵای کوردستانیان بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە هەڵکرد.