کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی لە بەرەبەری ٢٦ی خەرماناندا

13:08 - 23 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری بۆکان چالاکیی تەبلیغیی بەرینیان بەڕێوە برد.

شەوی ۲۱ لەسەر۲۲ی خەرمانان، پێشمەرگەکانی شار، لە شاری بۆکان بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان ٢٦هەمین ساڵیادی تێرۆرکردنی "د. سادق شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی بە  نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی وێنە و وتەکانی ڕێبەری شەهید د. سادق شەرەفکەندی، ڕێزیان لە ڕێبازەکەی گرت و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبەرانی شەهید و سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل نوێ کردەوە.

ئەو شوێنانەی چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووە، بریتین: لە مزگەوتی چواریاری نەبی و دەوروبەری دەبیرستانی کچانەی ئەلزەهرا، قوتابخانەی کچانەی گوڵبانگ، قوتابخانەی کوڕانەی سالمی ۲، بەردرگای هاتنەژوورەوەی ترمیناڵ، هاتنەژوورەوەی سی ان جی ترمیناڵ، زانکۆی پەیام نوور، بلواری زانکۆ، کۆڵانەکانی عەلیاوا و دەوری سۆنا، فەلەکەی ئازادگان تا فلستین، سەر عابربانکەکانی شار، شەقامی ٥٥، مەجبوورئاوا، کۆڵانەکانی میراوا و دەوری سایپا یەدەک .