کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە لە نێوخۆی وڵات بەردەوامه

11:46 - 30 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات، لە شار و گوندەکانی کوردستاندا، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمان نوێ دەکەنەوە.

لە درێژەی چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستاندا، تێکۆشەرانی دێموکرات، لە گوندەکانی "نجێ" و "هوویە"ی سەر بە شاری مەریوان، به نووسینی دروشمەکانی "بژی دێموکرات" و "دێموکرات دێموکرات پیشاندەری ڕێی خەبات"، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.