کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان بەردەوامن

11:05 - 31 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: خەڵکی تیکۆشەری کوردستان بۆ پشتیوانی لە خەباتی ڕەوای گەلەکەمان و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان چالاکیی جۆراجۆری تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوندەکانی کوردستان بە شێوەی جۆراجۆر چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن و پشتیوانی تێکۆشانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پیرانشار لە گوندی ''خورینج و کێلەسیپان" بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێکردووەتەوە.

هاوکات بەڵێنییان داوە کە هەتا گەیشتن بە ئامانجی شەهیدان و گەڵ دەست لە خەبات هەڵنەگرن.