کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستان بەردەوامن

12:04 - 29 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: ڕۆڵەکانی دێموکرات، لە شار و گوندەکانی کوردستان بە بۆنەی جیاواز، چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە شاری مەهاباد چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری مەهاباد، به بۆنەی ٣٨مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران و هەروەها بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی حەماسەی قەرەسەقەل، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە، بریتین لە: "مزگەوتی سەیدنیزام، شەقامی سەیدنیزام، شەقامی سەرداران، نزیک گڵکۆی پێشەوا، فەلەکەی کاکتووس، شەقامی زانکۆی سەرانسەری، فەلەکەی مامۆستا محەممەدی قازی، ڕووبەڕووی زانکۆی سەرانسەری، کۆڵانی فەجری خواروو و سەروو، پارکی دانیشگا، شەقامی مەلا جەزیری، پردی یەڕغوو و سێ ئاشان.